مێهران/ تەقینەوی مین دیسان قوربانی لێکەوتەوە

٢٣ سەرماوەز ٢٧١٧، ١٨:٣٣

هەنگاو: تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی شاری مێهرانی پارێزگای ئیلام، دیسان قوربانی لێکەوتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، ئەمڕؤ پێنج شەممە (٢٣ی سەرماوەز / ١٤ی دێسامبر)، تەقینەوەی مین لە ناوچەی قەڵاوێزانی مێهران برینداربوونی مین هەڵگرێکی لێکەوتەوە.

هەواڵنێری “هەنگاو” لەشاری ئیلام ناسننامەی ئەو مین هەلگرەی کە لاقی چەپی بریندار بووە “یەزدان نەزەری” ڕاگەیاندووە.

ناوبراو بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی ئیلام کراوە.

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە (١٣ی سەرماوەز / ٤ی دێسامبر)، تەقینەوەی مینێکی دژە تانک هەر لەو شوێنە گیان لە دەست دانی سێ ئەندامی بنەماڵەیەکی لێ کەوتەوە.

ناسننامەی ئەو سێ کەسەی ”عەلی عەسکەر مەلەک خەتایی“ تەمەن ٣٠ ساڵ، ”شاه زەینەب تاراج“ تەمەن ٥٥ ساڵ و ”ڕوقیە تاراج“ تەمەن ٥٠ ساڵ ڕاگەیاندراوە کە بەمەبستی کۆکردنەوەی ئاسنەواڵە بۆ ئەو ناوچەیە چوبوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە