مەهاباد/ هاووڵاتییەک دوای لێدان و کوتان دەستبەسەر کرا

٢٣ سەرماوەز ٢٧١٧، ١٨:٥٢

هەنگاو: هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران گەنجێکی مەهابادیان دوای لێدان و کوتانێکی زۆر، دەستبەسەر کرد.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”،  ڕۆژی سێشەممە (٢١ سەرماوەز/١٢ دیسامبر) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد، گەنجێکی خەڵکی ئەم شارەیان بە ناوی (کەیوان عەلیایی) لە گۆڕەپانی منگورایەتی دایە بەر لێدان و دواتر دەستبەسەریان کرد.

دوای ٣ ڕۆژ دەستبەسەر کرانی ئەم گەنجە کوردە، هەوڵەکانی بنەما ڵەی ناوبراو بۆ ئاگاداری لە دۆخی کوڕەکەیان، بێ ئاکام ماوەتەوە.

کەیوان عولیایی پێشتر پێشمەرگەی یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری ئێران بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە