هاووڵاتییەک لە شاری "خۆی" لەپێش چاوی خەڵک لەسێدارە درا
٢٤ سەرماوەز ٢٧١٧، ٠٣:٤٢
هەنگاو: حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری خۆی بە بڕیاری دەزگای دادوەریی ئێران لەپێش چاوی خەڵک بەڕێوە چوو.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، سەرلەبەیانیی رۆژی پێنج شەممە (۲۳ی سەرماوەز/۱٤ی دیسامبر)، حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی خۆی لە مەیدانی "خومەینی" جێبەجێ کرا.
هەواڵنێری "هەنگاو" ناسناوی ئەو هاووڵاتییەی "هادی ئەسەدلوو" و کوڕی سەیفعەلی راگەیاندووە.
هادی ئەسەدلوو، ٥ ساڵ لەوە پێش و پاش ئەوەی بە تۆمەتی کوشتنی لاوێکی تەمەن ۲۳ ساڵ دەستبەسەر کرابوو، لەلایە دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە تۆمەتی "کوشتنیبە ئەنقەست" حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.