هاووڵاتییەکی بۆکانی دەستبەسەر کرا
٢٤ سەرماوەز ٢٧١٧، ١٦:٠٧
هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی ئێران هاوڵاتیەکی خەڵکی بۆکانیان دەستبەسەر کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ''هەنگاو''، ڕۆژی پێنجشەممە ( ٢٣ی سەرماوەز/ ١٤ی دێسامبر)، هێزە ئەمنیەتیەکانی شاری بۆکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاوڵاتیەکی خەڵکی گوندی ''ئاڵی کەند'' ی ئەو شارە و هاووڵاتییەکیان دەستبەسەر کردووە.
ماڵپەڕی "کوردپا" ناسنامەی ئەم هاوڵاتیە کوردەی "سەلاح حاجی ڕەسووڵی" ڕایگەیاندووە.
هەتا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کرانی سەلاح نادیارە و هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.