شەش هاووڵاتیی کورد لە چالدێران هێشتا دەستبەسەرن

٢٥ سەرماوەز ٢٧١٧، ٠٢:١٢

هەنگاو: شەش هاووڵاتیی کوردی خەڵکی چالدێران پاش زیاتر لە مانگێک لە دەستبەسەر کران، هێشتا چارەنووسیان نادیارە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، شەش هاووڵاتیی کوردی خەلکی چالدێران بەناوەکانی ”بەهمەن بروکی“ تەمەن ٢٥ ساڵ و کوڕی عەتا، ”محەممەد خەلیلی“ تەمەن ٢٦ ساڵ و کوڕی عەبدولمەجید، ”کەماڵ حەیدانلوو“ تەمەن ٤٠ ساڵ و کوڕی محەممەد ، ”غەسەنفەر حەیدانلوو” تەمەن ٢٧ ساڵ و کوڕی ئەحمەد، “ئیدریس حەیدانلوو” تەمەن ٣٥ ساڵ و کوڕی کەماڵ و “خالیس حەیدانلوو” تەمەن ٣٠ ساڵ و کوڕێ ڕەزا هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات ڕاگیراون.

ئەو شەش هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی پێنج شەممە (١٨ی خەزەڵوەر، ٩ی نۆڤەمبر)،لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری چالدێرانی پارێزگای ئورمیە ٦ دەستبەسەر کرابوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە کاتی دەستبەسەر کردن ئەو هاووڵاتیانەیان داوەتە بەر لێدان و کوتان و بێ ڕێزییان پێیان کردووە.

پاش ٣٦ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی ئەو شەش هاووڵاتییە کوردە، کە بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان دەستبەسەر کراون، چارەنووسیان نادیارە و هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات ڕاگیراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە