سەفا حەسەن پوور ئازاد بوو

٢٥ سەرماوەز ٢٧١٧، ٠٢:٥٣

هەنگاو: سەفا حەسەن پوور دوای یەک ڕۆژ لە دەستبەسەر کران بە دانی غرامە لە بەندیخانە ئازاد بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی پێنج شەممە (٢٣ی سەرماوەز / ١٤ی دیسامبر). سەفا حەسەن پوور کە ڕؤژی چوارشەممە هاوڕی لەگەڵ دایکی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمی زیندان خۆیان بە بەندیخانەی مەهاباد ناساندبوو،ئازاد کرا.

یەکێک لە نزیکانی سەفا حەسەن پوور تەمەن ١٨ سال بە هەواڵنێری ”هەنگاو“ی ڕاگەیاند کە حوکمی سەفا لە ٦ مانگەوە کەم بووەتەوە بۆ غەرامەی ٢ میلیۆن تمەنی و پاش ٢٤ کاتژمێر ئازاد کراوە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە سوهەیلا زوبەیری دایکی سەفا هێشتا لە بەندیخانەی مەهاباد ڕاگیراوە . ناوبراو لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ئورمیە حوکمی ٢ ساڵ بەندکرانی بسەردا سەپێندرابوو.

ئەو دوو کەسە بەهاری ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی و دوای مەرگی گوماناوی فەریناز خوسرەوانی لە هۆتێل ”تارا“ی مەهاباد کە خۆپێشاندانی خەڵکی مەهابادی لێکەوتەوە، هاوڕێ لەگەڵ چەندی کەسی دیکەی خەڵکی سەردەشت کە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە مەرگی فەریناز هاتبوونە سەر شەقام، دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە و بە شیوەی کاتی ئازاد کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە