کوژرانی دوو کاسبکاری کورد لە سەردەشت +وێنە

٢٦ سەرماوەز ٢٧١٧، ١٢:٥١

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەردەشت دوو کاسبکاری کوردیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لەئاکامدا هەر دوویان گیانیان لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، کاتژمێر ١ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە (٢٦ی سەرماوەز / ١٧ی دیسامبر)، هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە پایگای بێتووشی سەردەشت تەقەیان لە دوو کاسبکاری کورد کردووە و لەئاکامدا هەر دوو کەسەکەیان گیانیان لە دەست داوە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری سەردەشت ناسننامەی ئەو دوو کاسبکارە کوردەی ”عوسمان ئەحمەدی“ تەمەن ٢٠ ساڵ و کوڕی عەبدوڵڵا و ”محەممەد بەهرامی“ تەمەن ٢٢ ساڵ و کوڕی ڕەحمان ڕاگەیاندووە.

ئەو دوو کەسە هەر دوویان خەلکی گوندی ”بێتۆش“ سەر بە شاری سەردەشت بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە