خۆکوشتنی کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ لە بانە
٢٦ سەرماوەز ٢٧١٧، ١٥:٢١
هەنگاو: لەدڕێژەی خۆکوژی ژنان لەکوردستان، کچێکی تەمەن ١٨ سالان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی"هەنگاو"، ڕۆژی جومعە (٢٤ سەرماوەز/١٥ دسامبر) کچێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی بانە بە ناوی "نەسیم سەعیدی" کچی ڕەزا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەواڵنێری "هەنگاو" ڕایگەیاندووە نەسیم بە هۆی کێشەی خێزانیەوە دەستی داوەتە خۆکوشتن.
نەسیم سەعیدی لە ڕێگەی خواردنی ڕێژەیەکی زۆری حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.