جوانڕۆ/ ژنێک خۆی سوتاند و گیانی لە دەست دا

٢٧ سەرماوەز ٢٧١٧، ٠١:٥٤

هەنگاو: ژنێکی خەڵکی شاری جوانڕۆ کە ڕۆژانی ڕابردوو ئاگری لەجەستەی خۆی بەردابوو، لەیەکێک لەناوەندە دەرمانییەکانی شاری کرماشان گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ژنێکی خەڵکی جوانڕۆ  بە ناوی ”روقیە سەعیدی“  کە پێشتر ئاگری لەجەستەی خۆی بەردابوو، ئەمڕؤ یەکشەممە (٢٦ی سەرماوەز/ ١٧ی دێسامبر)، بەهۆی قووڵی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانەی ”تاڵەقانی“ شاری کرماشان گیانی لە دەست دا.

روقیە سەعیدی خێزاندار بووە و ڕۆژی هەینی (٢٤ی سەرماوەز / ١٥ی دێسامبر) بە هۆی کێشەی خێزانییەوە ئاگری لەجەستەی خۆی بەردابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە