کوبرا خالندی حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

٢٧ سەرماوەز ٢٧١٧، ١٥:٣٦

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی شاری مەهاباد بە تۆمەتی بەشداری لە ڕێپێوانی پشتگیری کۆڵبەران، حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد، حوکمی دوو مانگ و نیو بەندکرانی بەسەر ”کوبرا خالندی“ سەپاندووە.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی بەشداری لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خەڵکی مەهاباد بەمەبستی پشتگیری لە خەڵکی بانە کە بۆ نێشاندانی ناڕەزایەتی بە نیسبەت کوژرانی کوۆڵبەران هاتبوونە سەر شەقام، بەسەر ناوبراودا سەپێندراوە.

سەرچاوەیەکی نزیک بنەماڵەی خالندی بە هەواڵنێری “هەنگاو”ی ڕاگەیاند کە ناوبراو دەبێ لەماوەی ڕۆژانی داهاتوودا بەمەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی، خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەهاباد بناسێنێت.

کوبرا خاڵندی ١٩ی خەرمانانی ئەمسال لەگەڵ چەندین کەسی دیکە دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتەی ٥٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە