کرێکارێکی لوڕستانی لە قەزوێن گیانی لە دەست دا

٢٨ سەرماوەز ٢٧١٧، ٠٢:٥٠

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پارێزگای لوڕستان کە بە مەبستی کرێکاری چوبوو بۆ قەزوێن، بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، ئێوارەی ڕۆژی شەممە (٢٥ی سەرماوەز / ١٦ی دێسامبر)، بە هۆی داڕمانی دیواری کانگایەکی  گوندی زە ئاوای تارمی سوفلا لە قەزوین، کرێکارێکی خەڵکی خوڕەمئاوا گیانی لە دەست دا.

ناسنامەی ئەو کرێکارە کە خەڵکی خوڕەمئاوا بووە و بە هۆی نەبوونی دەرەتانی کار لە پارێزگای لوڕستان لەڕووی ناچارییەوە ڕووی لە قەزوێن کردبوو، ”ئەسغەر داراخانی“ ڕاگەیندراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کرێکارە لاوە پێش لە گەیشتنی تیمی پزیشكی و ئامبوڵانس، گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە