برینداربوونی کاسبکارێکی کورد لە بۆکان

٢٨ سەرماوەز ٢٧١٧، ١٨:٤٣

هەنگاو: ئۆتۆمبێلێکی کاسبکارێکی کورد لە شاری بۆکان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە درایە بەر گووللە و لەئاکامدا شۆڤێرەکەی بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“ و بە پشتبەستن بە (ماف نیوز)، ڕۆژی یەکشەممە (٢٦ی سەرماوەز / ١٧ی دیسامبر)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شاری بکان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد بە ناوی ”عەلی محەممەد مام ئیبراهیم“ کردووە.

عەلی محەممەد بە هۆی تەقی ئەو هێزانەوە بە سەختی بریندار بووە و بەمەبەستی چارەسەریی پزیشكی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی بۆکان کراوە.

هێزە چەکدارەکانی ئێران لەحاڵێکدا تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ئەو هاووڵاتییە کوردە کردووە کە هیچ بارێکی پێ نەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە