٥٠ کرێکاری کارگەی شیرەمەنی مانیزان ٦ مانگە موچەیان وەر نەگرتووە
٢٨ سەرماوەز ٢٧١٧، ٢٢:٣٣
هەنگاو: نزیک بە ٥٠ کرێکاری کارگەی شیرەمەنی داڵەهۆ (مانیزان) ماوەی شەش مانگە مووچەیان وەر نەگرتووە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، نزیکەی ٥٠ کرێکاری کارگەی شیرەمەنی مانیزانی ئیسلام ئاوای پارێزگای کرماشان، لەکۆتایی مانگی جۆزەردانەوە کە دەکاتە ٦ مانگ مووچەیان پێ نەدراوە.
کرێکارانی کارگەی مانیزان ڕۆژی سیشەممەی ڕابردوو (٢١ی سەرماوەز / ١٢ی دێسامبر)، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان لە بەرنامبەر بینای فەرمانداریی شاری کرماشان بەڕێوە بردبوو.
کارگەی شیرەمەنی مانیزان نزیک بە ١٠٠ کرێکاری هەیە.