ئیلام / شاعرێک دەستبەسەر کرا

٢٨ سەرماوەز ٢٧١٧، ٢٣:٠٢

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام شاعرێکی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام ڕؤژی شەممە (٢٥ی سەرماوەز / ١٦ی دێسامبر) چوونەتە ماڵ حوسێن باقری ناسراو بە (ژاکاو باران) تەمەن ٣٦ ساڵ کە شاعرێکی لاوی خەڵکی ئیلامە و پاش نیشاندانی مۆلەتی دەستبەسەر کردنی ، ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە تاوانی ”هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی“ و ”بێ ڕێزی بە پیرۆزییەکان“ ئەو شاعرە کوردەیان دەستبەسەر کردووە.

هێزە ئەمنییەان لەکاتی دەستبەسەر کردنی ژاکان باران دەستیان بەسەر کەرەستە تاکەکەسییەکانی وەکوو مۆبایل، لەبتۆب و ... ناوبراودا گرتووە.

ئەو سەرچاوەیە ڕایشی گەیاند کە ژاکان باران پاش ٣ ڕۆژ و دوای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، بەشێوەی کاتی ئازاد کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە