کرماشان / چوار چالاکی مەدەنی دەستبەسەر کران

٣٠ سەرماوەز ٢٧١٧، ١٨:١٥

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومتی ئێران لە شاری گێڵانی پارێزگای کرماشان چوار چالاکی مەدەنییان دەستبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“ و بە پشتبەستن بە ( تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان)، ڕۆژی سێشەممە (٢٨ی سەرماوەز / ١٩ی دێسابر)، هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردووە سەر ماڵ ٤ چالاکی مەدەنی لە گوندی ”قولی قولی“ گێڵانی ڕؤژئاوا سەر بە پارێزگای کرماشان و دەستبەسەریانیان کردووە.

ناسننامەی ئەو چوار کەسەی کە دەستبەسەر کراون “مێهدی بابایی، غەفوور خوسرەوی، ئیسماعیل شەکەری و فەرشاد ڕەحمەتی” ڕاگەیندراوە.

ئەو چوار چالاکە مەدەنییە لە بواری ژینگەپارێزی چالاکییان کردووە و لەکاتی بوومەلەرزەکەی سەرپێڵی زەهاو لەبواری کۆکردنەوەی هاوکارییە خەڵکییەکان زۆر چالاک بوون.

هیزە ئەمنییەکان لەکاتی دەستبەسەر کردنی ئەو چوار چالاکە مەدەنییە دەستیان بەسەر کەلوپەلی تاکەکەسی ئەواندا گرتووە.

دوای سێ ڕۆژ و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەاڵەی ئەو ٤ هاوولاتییە کوردە، هێشتا چارەنووسیان نادیارە و نازانرێ کە لە کوێ ڕاگیراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە