سێ کرێکاری سەڵماسی بە هۆی گاز گرتووییەوە گیانیان لەدەست دا + وێنە

٢ بەفرانبار ٢٧١٧، ٠١:٤٤

هەنگاو: سێ کرێکاری کوردی خەڵکی سەڵماس بە هۆی گازگرتووییەوە گیانیان لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، شەوی پێنج شەممە (٣٠ی سەرماوەز / ٢١ی دێسامبر)، سێ کرێکاری کوردی کە لە کارگەیەکی شاری تاران سەرقاڵی ئیش کردب بوون، بەهۆی گازگرتووییەوە گیانیان لە دەست داوە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ ناسننامەی ئەو سێ کرێکارە کوردەی ”محەممەد زەیدی“ و ئامۆزاکەی بەناوی ”ئیبراهیم زەیدی“ و هەروەها کەسیکی دیکە بە ناوی ”بنیامین“ ڕاگەیاندووە.

ئەو سێ کەسە بە هۆی نەبوونی دەرەتانی کار لە کوردستان بەرەو تاران ڕۆشتبوون و لەوێ سەرقاڵی کرێکاری ببوون.

 

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە