سنە / سێ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کران

٢ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٧:٢١

هەنگاو: سێ هاووڵاتیی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی سنە لەلایەن هیزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژ سێشەممە (٢٢ی سەرماوەز / ١٣ی دێسامبر)، هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی ”تەوریوەر“ و سێ کەسیان دەستبەسەر کردووە.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری سنە ناسننامەی ئەو سی هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوەی “فاتێح حاجی ئەحمەدی” کوڕی ساڵح و دوو برا بەناوەکانی “ئارام و بێهنام عەلی ڕەزایی” کوڕی عەباس ڕاگەیاندووە.

سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە چارەنووسیان نادیارە و نازانرێ لەکوێ ڕاگیراون و هەروەها هۆکاری دەستبەسەر کرانیشیان نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە