سەردەشت / هاووڵاتییەکی دیکە دەستبەسەر و ڕوانەی بەندیخانە کرا

٢ بەفرانبار ٢٧١٧، ٢٣:٥٠

هەنگاو: هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی سەردەشت کە دوایی ڕوودوەکانی هۆتێل ”تارا“ی شاری مەهاباد حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی شەممە (٢ی بەفرانبار / ٢٣ی دیسامبر)، هێزە یەمنییەکانی حکومەتی ئێران لەشاری سەردەشت هێرشیان کردووە سەر دووکانی هاووڵاتییەک بە ناوی ”کامیل ڕەسووڵ پوور“ و بە مەبەستی تێپەڕندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەردەشتیان کردووە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە ١٣ی بانەمەڕی ١٣٩٤ی هەتاو هاوڕی لەگەڵ چەند کەسی دیکە پاش بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لە شاری سەردەشت بە مەبەستی شەرمەزارکردنی مردنی گوماناوی ”فەرینازخوسرەوانی“ لە هۆتێل تارای مەهاباد دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون/

بەڕێز ڕەسووڵ پوور دواتر لەلایەن دادگای تاوانەکانی سەردەشتەو ەبە تۆمەتی ”تێکدانی ئاسایشی کۆمەلگا“ حوکمی ٦ مانگ بەندکران و دانی بڕی یەک میلیۆن و ٢٥٠ هەزار تمەن وەک غەرامەی بسەردا سەپێندرا.

کامیل ڕەسووڵ پوور تەمەن ٣٤ ساڵ و خاوەن بڕوانامەی لیسانسی دەروونناسییە و باوکی کچێکی کەم تەمەنیشە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ”ڕەسووڵ پوور“ بە هەواڵنێری ”هەنگاو“ی ڕاگەیاند کە ناوبراو لەسالی ١٣٩٤ و لەکاتی دەستبەسەر کران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کەوتووەتە بەر لێدان و کوتان و دواجار بە زۆر واژۆیان لێ وەرگرتووە کە نابێت  سکاڵایان لەسەر تۆمار بکات.

نزیک بە ٢٠ کەس بە هۆی ئەو کەیسەوە دەستبەسەر کران کە ١٢ کەسیان حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

دە ڕۆژ پێش ئێستاش دایک و کچێکی سەردەشتی بەناوەکانی ”سوهەیلا زوبەیری و “سەفا حەسەن پوور“ بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیان دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی مەهاباد کرابوون کە دواتر سەفا بە دانی پارە ئازاد کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە