ئەهواز/ تەقینەوەی مین برینداربوونی لاوێکی کوردی لێکەوتەوە + وێنە

٣ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٧:٤٥

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی پارێزگای کرماشان لە شاری شووشی پارێزگای خوزێستان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ئێوارەی ڕۆژی هەینی (٢ی بەفرانبار / ٢٣ی دیسامبر)، تەقینەوەی مین لە ناوچەی چنانە و فەکەی شاری شووش ، لاق و سەری لاوێکی کورد بە سەختی بریندار بووە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ ناسننامەی ئەو لاوە تەەن ١٥ ساڵانەی ”دانیال خەدیو“ ڕاگەیاندووە.

ئەو لاوە کوردە کە کۆچەرییەکی خەلکی سەرپێڵی زەهاو بووە، بە مەبەستی لەوەڕاندی مەڕ و ماڵاتەکانیان ڕوویان لە باکووری پارێزگای خوزێستان کردبوو.

دانیال ئێستا لەیەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەهواز لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە و باری تەندروستی جێگیر ڕاگەیندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە