ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە

٤ بەفرانبار ٢٧١٧، ٠٢:٢٣
هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی شاری نەغەدە کە دوو مانگ پێش ئێستا لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ دەستبەسەر کرابوو، تا کو ئێستا بە بێ ڕاگەیاندنی تاوانەکەی، لە دەستبەرگە ڕاگیراوە. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی''هەنگاو''، هاوڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە بە ناوی "محەممەد ئەمین شیلان ئابادی" کوری حاجی ڕەسول و خەڵکی ئاوایی حەلبی کە ڕۆژی پێنجشەممە (٤ی خەزەڵوەر/٢٦ی ئۆکتۆبر) لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی شاری شنۆ دەستبەر کرابوو، دوای دوو مانگ دەستبەسەری هەنووکە تاوانەکی پێڕانەگەیەنراوە ماوەی دەستبەسەرکانەکەی بۆ مانگێکی دیکە درێژ کراوەتەوە. یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ناوبراو بە هەواڵنێری "هەنگاو"ی ڕاگەیاندووە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کووردیەکانی دژبەری ئێران محەممەدئەمینیان دەستبەسەر کردووە و هەنووکە لە ژوورەتاکەکەسیەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ئورمیە ڕاگیراوە. بە پێی تەی ئەم سەرچاوە، دوایی تێپەربوونی نزیک بە دوو مانگ لە دەستبەسەرکرانی محەممەد کە کارمەندی ئیدارەی گازی شاری شنۆ بووە، هەتا ئێستا بنەماڵەکەی ئیزنیان پێ نەدراوە چاویان بە کووڕەکەیان بکەوێ.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە