”هەنگاو“ ئاماری شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی ساڵی ٢٠١٧ لە کوردستان بڵاو دەکاتەوە

٤ بەفرانبار ٢٧١٧، ٠٣:٢٧

هەنگاو: لەماوەی ساڵی ٢٠١٧ی زایینیدا ٤٠ چەکداری سوپای پاسداران لە شەڕ و پێکدادانەکانی کوردستان کوژراون و ١٦ پێشمەرگە و گریلاش گیانیان لە دەست داوە و هێزەکانی ئێران ١٠ جار کوێستانەکانی کوردستانیان تۆپبران کردووە.

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو)، لە ماوەی ساڵی ٢٠١٧دا لە ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ٢٨ شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان حزب و پارتە کوردییەکانی دژبەری ئێران و سوپای پاسداران و هێزە سنوورپارێزەکاندا ڕوویان داوە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە و لەو ماوەیەدا، ٤٠ئەندامی سوپای پاسداران کوژراون و ٢٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.

لەو شەڕ و پێکدادانانەدا ١١ گریلای پژاک و پارتی کرێکارانی کوردستان، ٣ پێشمەرگەی کۆمەڵە و ٢ پێشمەرگەی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گیانیان لە دەست داوە.

هەروەها لەو شەڕ و تێکهەڵچوونانەدا پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە و گریلایەکی پژاکیش لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە بە دیل گیراون.

ڕێکەوت و وردەکاریی ڕوودانی ئەو شەڕ و تێکهەڵچوونانە لەلایەن ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“ەوە بەم شێوەیەی خوارەوە ئامادە کراوە:

بر طبق این گزارش، طی این مدت ٤٠ عضو سپاه پاسداران کشتە شدە و ٢٥ نفر دیگر زخمی شدەاند.

همچنین در این درگیری های ١١ گریلای پژاک و حزب کارگران کوردستان، ٣ پیشمرگە کوملە کوردستان ایران و ٢ پیشمرگە حزب دمکرات کوردستان ایران جانشان را از دست دادەاند.

در این درگیری های یک گریلای پژاک و یک پیشمرگە کوملە  کە زخمی شدە بود نیز از سوی نیروهای سپاه پاسداران دستگیر شدەاند.

تاریخ و جزئیات این درگیری ها کە از سوی “هەنگاو” ثبت شدە است بە شرح زیر می باشد؛

 ١ـ ٧/١/٢٠١٧   هەڵۆکانی زاگرۆس کە گرووپێکی نزیک حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانن بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایانگەیاند کە بە نارنجۆک هێرشیان کردووەتە سەر پایگای سالح ئاوای شار بانە. هیچ زانیارییەک لەسەر  ئاماری کوژراو و بریندار بوونی ئەو هێرشە بڵاو نەکرایەوە.

٢ـ ٢٠/١/٢٠١٧  لەنێوان هەڵۆکانی زاگۆرس و هێزەکانی جێگیر لە پایگای سەردۆشی مەریوان تێکهەڵچوونی چەکداری هاتە ئاراوە.  هیچ زانیارییەک لەسەر  ئاماری کوژراو و بریندار بوونی ئەو هێرشە بڵاو نەکرایەوە.

٣ـ  ٧/٢/٢٠١٧  لە شاری بۆکان یەکێک لە مۆرەکانی سوپای پاسداران کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو. هەڵۆکانی زاگرۆس بە درکردنی بەیاننامەیەک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەیان بە ئەستۆ گرت.

٤ـ ٧/٣/٢٠١٧  نەبی مەجیدیان، یەکێک لە مۆرەکانی سوپای پاسداران لە شاری سنە لەلایەن هەڵۆکانی زاگرۆسەوە کوژرا.

٥- ١٦/٣/٢٠١٧  گرووپی “هەڵۆکانی زاگرۆس” بە دەرکردنی بەیانییەک ڕایگەیاند کە لەناوچە سنوورییەکانی مەریوان هێرشی کردووەتە سەر هێزێکی سوپای پاسداران و ٢ ئەندامی سوپا کوژراون و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.

٦ـ ٤/٤/٢٠١٧  هێرش بۆ سەر یەکێک لە ئەندامانی سوپای پاسداران بە ناوی “شۆڕش قادری” خەڵکی پیرانشار کە بووە هۆی برینداربوونی، هیچ حزب و ڕێکخراوێک بەرپرسایەتیی ئەو هێرشەی نەگرتە ئەستۆ.

٧_  ١٥/٤/٢٠١٧  هێرش کرایە ئۆتۆمبێلی (مەهدی سەڵماسی) فەرماندەی بەرەنگابوونەوەی کاڵای قاچاخی پیرانشار و دەستبەجێ کوژرا، گرووپی هەڵۆکانی زاگرۆسی سەر بە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، بەرپرسیارێتیی ئەو هێرشەیان گرتە ئەستۆ.

٨_ ٩/٥/٢٠١٧  لە سنووری بانە هێرش کرایە سەر بنکەیەکی سەربازی  لە گوندی (سیرین) کە بووە هۆی کوژرانی فەرماندەیەک بەناوی وەحید مورشدی و لەلایەن هیچ حزب و گرووپێکەوە بەرپرسایەتیی نەگیرایە ئەستۆ.

٩_ ٢١/٥/٢٠١٧  یەکێک لە گریلاکانی پژاک، لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە لە شاری بنە دەستگیر کرا.

١٠_ ٢٢/٥/٢٠١٧  لە نێوان گریلاکانی پژاک و هێزەکانی سوپای پاسداران لە گوندی (ساوان)ی بانە شەڕ ڕووی دا و لە ئەنجامدا گریلایەکی پژاک گیانی لە دەست دا.

١١_ ٢٧/٥/٢٠١٧  لە نێوان گریلاکانی پژاک و هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنووری ئورمیە شەڕ ڕووی دا کە بووە هۆی کوژرانی دوو چەکداری سوپای پاسداران و حەوت چەکداری دیکەش بریندار بوون.

١٢_ ٢/٤/١٣٩٦  لە نزیک شاری سنە لە نێوان تیمێکی پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و هێزەکانی سوپای پاسداران هاتە ئاراوە، کە لەو شەڕەدا سێ پێشمەرگەی کۆمەڵە گیانیان لە دەست دا و پێشمەرگەیەکی دیکەش بە برینداری لەلایەن سوپاسی پاسدارانەوە دەستگیر کرا. هەروها لەو تێکهەڵچوونەدا ٦ ئەندامی سوپای پاسداران کوژراون و ٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.

١٣_ ٢٧/٦/٢٠١٧   هێزەکانی نزیک لە پژاک لە ماکۆ هێرشیان کردە سەر ئەندامێکی سوپاسی پاسداران بەناوی (مستەفا فیردەوسی) کە کوژرانی ناوبراوی لێکەوتەوە.

١٤_ ٢/٧/٢٠١٧  بەهۆی شەڕ و پێکدادان لە نیوان چەند چەکدارێکی نەناسراو و هێزە سنوورپاریزەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی (کانی خودا) لە پیرانشار و ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

١٥_ ٩/٧/٢٠١٧   ئەندامێکی سوپای پاسداران  بە ناوی “فەریق ئازادیخوا” لە گوندی (دزێ)ی ناوچەی مەرگەوەڕ لەلایەن چەند چەکدارێکەوە هێرشی کرایە سەر و پاشان هەڵۆکانی زاگرۆس بەرپرسایەتیی ئەو هێرشەیان گرتە ئەستۆ.

١٦_ ١٠/٧/٢٠١٧  ئەندامێکی پێشووی ئەنجەمەنی شاری بانە کە بە هاوکاریی سوپای پاسداران تۆمەتبار کرابوو، لەلایەن چەند چەکداری نەناسراوەوە هێرشی کرایە سەر و کوژرا. هیچ حزب و گرووپێک بەرپرسایەتیی ئەو هێرشەی نەگرتە ئەستۆ.

١٧_ ٢٠/٧/٢٠١٧   لە نێوان گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) و هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنووری ئورمیە تێکهەڵچوون ڕووی دا کە بووە هۆی کوژرانی فەرماندەیەکی سوپای پاسداران و کەسێکی دیکەش کوژرا، هەروەها لە شەڕەدا سێ گریلای پەکەکەش گیانیان لە دەست دا.

١٨ـ ٢٠/٨/٢٠١٧ لە ئەنجامی شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان پێشمەرگەکانی شاری سەر بە حدکا و هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنوووری پیرانشار شەش چەکداری سوپای پاسداران کوژران و سێ چەکداری دیکەش بریندار بوون، هەروەها لە شەڕەدا دوو پێشمەرگەی حزبی دیموکرات گیانیان لە دەست دا.

١٩-  ١٧/٨/٢٠١٧  لە نێوان هێزەکانی سوپای پاسداران و گریلاکانی پژاک لە کوێستانی شاهۆ لە نزیک کامیارانی سەر بە پارێزگای سنە شەڕ هاتە ئاراوە کە بووە هۆی کوژرانی سێ چەکداری سوپای پاسداران.

٢٠ـ  ١٧/٨/٢٠١٧ لەلایەن پێشمەرگەکانی شاری سەر بە حزبی دیموکراتی کوردستانەوە هێرش کرایە سەر بنکەیەکی سەر بە ڕێکخراوی بەسیج لەناو شاری شنۆ.

٢١ـ  ١٧/٨/٢٠١٧  کوژرانی دوو ئەندامی سوپای پاسداران بە هۆی هێرشی پێشمەرگەکانی شار سەر بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران بۆ سەر تیمیکی سوپای پاسداران لە سنووری پیرانشار.

٢٢- ٢١/٨/٢٠١٧  ئەندامێکی سوپای پاسداران بە ناوی “فەتاح مامڵ” لە هێرشێکدا کوژرا کە پێشمەرگەکانی شار بەرپرسیارەتی ئەو هێرشەیان بە ئەستۆ گرت.

٢٣ـ ٢٩/٨/٢٠١٧  ئەندامێکی سوپای پاسداران بە نازناوی “ئەحمەدی” خەڵکی گوندی “وەلندە”ی ئورمیە بە دەستی کەسانی نەناسراو کوژرا. هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو هـێرشەی بە ئەستۆ نەگرت.

٢٤ـ  ٢٣/٩/٢٠١٧  بەهۆی تێکهەڵچوونی چەکداری نێوان گریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنووری چالدێران ٤ گریلا گیانیان لە دەست دا.

٢٥ ـ  ٢٥/٩/٢٠١٧  یەکێک لە مۆرەکانی سوپای پاسداران لەپیرانشار بەناوی “رەحیم جووجە” هێرشی کرایە سەر و بە سەختی بریندار کرا. پێشمەرگەکانی شار بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەیان بە ئەستۆ گرت.

٢٦ـ ١/١٠/٢٠١٧  گرووپی هەڵۆکانی زاگرۆس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایانگەیاند کە هێرشیان کردووەتە سەر پایگای شێخانی شاری شنۆ .

٢٧- ٣/١٠/٢٠١٧  لە سنووری چالدێران لەنێوان گریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و سوپای پاسداران تێکهەڵچوونی چەکداری هاتە ئاراوە کە لەئاکامدا ٨ ئەندامی هێزەکانی ئێران کوژران.

٢٨ـ  ٣/١٢/٢٠١٧  ئەندامێکی سوپای پاسداران بە ناوی “ساڵح قاسمی” کە خەڵکی سەڵماس بوو لە لایەن هەڵۆکانی زاگرۆسەوە لە شاری شنۆ کوژرا.

هەروەها لە ماوەی ساڵی ٢٠١٧ دا دە جارر کویستانەکانی (شاهۆ، قەندیل، سەردەشت ، هەڵگورد و کێلەشین) لەلایەن تۆپخانەکانی ئێرانەوە تۆپباران کراون کەلە ئەنجامی ئەو تۆپبارانانە پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە و ٤ هاووڵاتییەکی مەدەنی خەڵکی باشوور و ٢ کۆڵبەری خەڵکی شنۆ بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە