دوو هاووڵاتی لە سەقز و بانە دەستبەسەر کران

٤ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٥:٢٧
هەنگاو: دوو هاوڵاتی کوردی لە شارەکانی بانە و سەقز لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی حکومەتی ئێران دەستبەسەر کران. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی”هەنگاو”، رۆژی شەممە (٢ی بەفرانبار/٢٣ی دیسامبر) هێزە ئەمنیەکانی شاری سەقز لە گۆڕەپانی دایکی ئەو شارە یەکێک لە چالاکانی کرێکارانی شاری سەقزیان بە ناوی (عێزەت نەسری) دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستیانەوە. نەسری لە چالاکانی ناسروای شاری سەقزە و پێشتریش بە هۆی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی ژن و ڕۆژی جیهانی کرێکار بانگیشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراوە. لە لایەکی ترەوە ڕۆژی یەکشەممە (٢٦ سەرماوەز/١٥ دیسامبر) هێزە ئەمنیەکانی شاری بانە گەنجێکی ٢٠ سالەیان بە ناوی “ڕەزا کەریمی” دەستبەسەر و دوایی تێپەربوونی ١٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی هەنووکە چارەنوودی ناروونە.   بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو” لە ماوەی مانگی سەرماوەز هێزە ئەمنیەکانی ئێران ٤١ هاوڵاتییان لە شارەکانی کوردستان دەستبەسەر کردووە کە  ٧ کەسیان ژن و ٣٤ کەسیان پیاو بوون.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە