بوومەلەرزە لێدراوێکی کرماشان بە هۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانەوە خۆی هەڵواسی+ وێنە

٥ بەفرانبار ٢٧١٧، ٠١:٠٥

هەنگاو: باروودۆخی ڕۆحی و دەروونیی خەڵکی لێقەوماوی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی کرماشان بە هاتنی وەرزی زستان زۆر خراپتر بووە و ڕێژەی خۆکوشتنەکان لەو ناوچەیە سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو"، ڕۆژی یەکشەممە (٣ی بەفرانبار/٢٤ی دیسامبر) هاوڵاتیەکی خەڵکی قەسری شیرین بە هۆی خراپی باروودۆخی ژیان و  وڵام نەدانەوەی بەرپرسانی حکومەتی لە دوای ڕوودانی بوومەلەرزەی ئەم ناوچانە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و لە ئاکام دا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵنێری "هەنگاو" ناسنامەی ئەم هاوڵاتیە کە لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، ”مەیسەم کەریمی“ تەمەن ٣٣ ساڵ ڕاگەیاندووە کە باوکی منداڵێکی ٤ ساڵان بووە.

چەند ڕۆژ پێش شەهاب نادری نوێنەری هەورامان لە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاندبوو، لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو ١٥ حاڵەتی خۆکوشتن لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان تۆمار کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە