ئورمیە / هونەرمەندێکی کورد دەستبەسەر کرا

٥ بەفرانبار ٢٧١٧، ٠١:٥١

هەنگاو: هیزە ئەمنیەکانی حکومەتی ئێران لە شاری ئورمیە هونەرمەندێکی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی دووشەممە (٢٧ی سەرماوەز  ١٨ی دێسامبر)، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لەشاری ئورمیە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هونەرمەندێکی کورد بە ناوی ”پەیمان میرزازادە“ و دوای دەستبەسەر کردن بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

ئەو هونەرمەندە لاوە خەڵکی گوندی ”گەنگەچین“ی ئورمیە بووە و پاش نزیک حەفتەیەک لە دەستبەسەر کرانی، هەوڵەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پەیمان بە تۆمەتی هاوکاری کردن لە گەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

ئەو هونەرمەندە کوردە پێشتریش چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانی ئورمیەوە بانگهێشت و لێپرسینەوە و هەڕەشەی لێکرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە