کوژرانی کاسبکارێکی مەهابادی بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

٦ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٣:٠٩

هەنگاو: تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد گیان لە دەست دانی شۆڤێرەکەی لێکەوتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە (٦ی بەفرانبار / ٢٧ی دێسامبر)، هێزە ئینتزامییەکانی ئێران لە  جاددەی پیرانشار بۆ مەهاباد و لە شوێنێک بە ناوی سەر مەیدان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد کردووە و بەو هۆیەوە  شۆڤێری ئۆتۆمبێلەکە دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری مەهاباد ناسننامەی ئەو کاسبکارە کوردەی ”ڕەحمەت  سلێمانزادە“  تەمەن ٣٣ ساڵ و کوڕی حوسێن  ڕاگەیاندووە.

رەحمەت کە خەڵکی مەهابادە، خێزاندار و باوکی دوو منداڵی ساویە و تەرمەکەی ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری مەهاباد ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە