کرێکارانی شارەوانیی مەریوان مانیان گرت

٦ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٧:٥١

هەنگاو: کرێکارانی شارەوانیی مەریوان کە ماوەی یەک ساڵە موووچەیان پێ نەدراوە، ئەمڕۆ لەبەردەم بینای شارەوانی کۆبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ساز کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ئەمڕۆ چوارشەممە (٦ی بەفرانبار / ٢٧ی دێسامبر) نزیکەی ٣٠٠ کرێکاری شارەوانیی مەریوان، بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان بۆ ماوەی  نۆ مانگ، لەبەردەم بینای شارەوانیی ئەو شارە گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ڕێک خستووە.

ئەو کرێکارانە لە بەهارەوە تەنیا مووچەی یەک مانگیان پێ دراوە، هاوکات پاداشت و جێژنانەشیان وەرنەگرتووە.

کرێکارە ناڕازییەکان داوایان لە بەرپرسانی شارەوانی کردووە، ئاوڕ لە دۆخی خراپی ژیانیان بدرێتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە