سەلاسی باوەجانی/ ژنێکی دیکە خۆی سووتاند
٨ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٩:٢٦
هەنگاو:ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری کرماشان هەوڵی خۆکوشتنی دا و لە ئاکامدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو" ڕۆژی چوارشەممە (٦ی بەفرانبار/٢٧ دیسامبر) ژنێکی گەنجی خەڵکی سەلاسی باوەجانی هەوڵی خۆکوشتنی داوە و لە ئاکام دا گیانی لەدەست داوە.
هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەم ژنەی "هاجەر سادقی" تەمەن ٢٦ ساڵ ڕاگەیاندووە.
ناوبراو کە دایکی منداڵێکی کەم تەمنیشە بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە و لەڕێگەی خۆسووتانندن کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.