کوردستان / کوژران و بریندابونوی ٢٥ هاووڵاتیی مەدەنی لە ٢٠١٧دا

٨ بەفرانبار ٢٧١٧، ٢٢:٥٩

هەنگاو: لە ماوەی ئەمساڵدا ٢٥ هاوڵاتی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتیزامیەکانی پۆلیسی حکمومەتی ئێران کوژرا و بریندار کراون.

بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری "هەنگاو"، لەماوەی ساڵی ٢٠١٧ زایینی ٢٥ هاوڵاتی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران و یا دوای ڕاودوونانی ئەم هێزانە بوونەتە قوربانی.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ماوەی ئەمساڵدا ٤ هاوڵاتی مەدەنی کورد گیانیان لەدەست داوەکە خەڵکی شارەکانی بانە، دیواندەرە، ئیسفراین و شاری گەور لە باکووری کوردستان بوون. دو کەس بە تەقەی ڕاستەوخۆ و دو کەسیش بە هۆی ڕوودانی هاتووچۆیدوای ڕاوەدوونانی هێزە ئەمنیەکان و هەروەها کردنەژێری بە ئۆتۆمبێلی پۆلیس گیانیان لەدەست داوە.

هەروەها ٢١ کەس لە شارەکانی سەقز، سەردەشت، جوانڕۆ، ئیسفراین، پیرانشار،سەلاسی باوەجانی، ئابدانان، ماکۆ و شنۆ بریندار بوون کە ١٩ کەسیان بە تەقەی هێزەئەمنیەکان و ٢ کەسیان بە هۆی کەوتنە ژێر ئۆتۆمبێلی هێزەکانی پۆلیس بریندار کراون.

ژنێکی خەڵکی سەقز و ٣ منداڵی خەڵکی ئیسفراین لەناو قوربانیەکاندان.

بە پشت بەستن بە ئاماری "هەنگاو" لە ماوەی ساڵی ٢٠١٦ی زایینیدا ١٥ هاوڵاتی مەدەنی ببوونە قوربانی کە ٨ کەسیان گیانیان لەدەست دابوو  و٧ کەسیش بریندار کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە