باوکی رۆژنامەنووسێکی کورد دەستبەسەر کرا

١٠ بەفرانبار ٢٧١٧، ٠١:٠١

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری ڕوانسەر هاووڵاتییەکیان بە تۆمەتی چالاکی میدیایی کوڕەکەی دەستبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئێران ئێوارەی رۆژی یەکشەممە (۹ی بەفرانبار/۳٠دیسامبر) هێزە ئەمنییەکانی رژیم هەڵیانکوتایە سەر ماڵ باوکی ئەرسەلان یارئەحمەدی، رۆژنامەووسی دانیشتووی هەرێمی کوردستان و باوکی ئەو رۆژنامەنووسەیان دەستبەسەر کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو ، راگەیاندووەکە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ ۳ ماشێنی هێزە ئەمنییەکانی رژیم لە روانسەر بە مەبەستی دەستبەسەر کردنی سلێما ن یارئەحمەدی باوکی رۆژنامەنوسی کورد ئەرسەلان یارئەحمەدی، هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی "بەوراوا" سەربە شاری روانسەر و باوکی ئەو رۆژنامەنووسەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنكی نادیاریان راگواستووە.

ئەو سەرچاوەیە روونیشی کردەوە کە ئەو هێزانە بەهۆی چالاکیی مافی مرۆڤی میدیای و باوکی ئەو ڕۆژنامەنووسەیان دەستبەسەر کردووە.

ئەرسەلان یارئەحمەدی تەمەن ۳٤ ساڵ، بۆ ماوەی ۱۲ ساڵە لە شاری هەولێر نیشتەجێ بووە و لەو ساڵانەدا لە کۆمەڵێک میدیای ناسراوی وەک " ئاژنسی کوردپا، ماڵپەڕ و رۆژنامەی هاووڵاتی، خەندان ، باس نیوز و هەنگاو" چالاکیی رۆژنامەنووسی هەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە