ئاشکرابوونی ناوی ٢٠ کەس لە گیراوانی ئیلام

١٣ بەفرانبار ٢٧١٧، ٠٢:٣٢

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا نزیکەی چل هاووڵاتیی کورد لە ئیلام دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی یەکشەممە (١٠ی بەفرانبار / ٣١ی دێسامبر)، هێزە ئەمنییەکانی ئیران لە شاری مەلەکشایی پارێزگای ئیلام دەیان هاووڵاتیی کوردیان کە دژ بە گەندەڵی ئابووری و نەبوونی ئازادی هاتبوونە سەر شەقام دەستبەسەر کردووە.

ناسننامەی ١٠ کەس لەو گیراوانە بۆ ”هەنگاو“ ئاشکرا بووە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١ـ لوقمان کەرەمی ٢ـ فەرهاد کەرەمی ٣ـ سلێمان عەبدی ٤ ـ جواد کەرەمی ٥ـ مزەفەر رەحمانی ٧ ـ عەباس ئەرغەند ٨ـ حافێز عەبداڵی ٩ـ ڕوحوڵڵا ئەرغەند ١٠ـ محەممەد مەعسوومی ١١- سارا جەمشیدی ١٢ـ یەزدان فەرەج زادە ١٣ـ محەمەد ئەمیری ١٤ـ سامان ئەرغەوانی ١٥ـ مزەفەر محەممەدی ١٦ـ سەلمان عەبدوڵڵاهی ١٧ـ مەحموود چەمەن گوڵ ١٨ـ عەلی زارعی ١٩ـ جبرەئیل زارعی ٢٠ـ نیما جەحفەری

نیما جەعفەری خەڵکی شاری ئەیوانە و ڕۆژی شەممە (٩ی بەفرانبار/ ٣٠ی دێسامبر) لە بەندەر عەباس دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە