یەکەم هاووڵاتی کە لەساڵی ٢٠١٨ لەسێدارە درا کوردێکی خەڵکی ڕوانسەر بوو

١٣ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٣:١٢
هەنگاو:حوکمی سێدارەی هاوڵاتیەکی کوردی خەڵکی ڕوانسەر لە بەندیخانەی ناوەندی شاری کرماشان بەڕێوەچوو. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” ڕۆژی سێشەممە (١٢ بەفرانبار/٢ ژانویە) حوکمی سێدارەی هاوڵاتییەکی  خەڵکی روانسەر لە بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان بەڕێوەچوو. هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری روانسەر ناسنامەی ئەم هاوڵاتیەی “بەختیار محەممەدی” تەمەن ٣٥ ساڵ کوری مەحموود ڕاگەیاندووە. بەختیار محەممەدی لە ڕێکەوتی ١٢ بانەمڕی ساڵی ١٣٩٣ بە تاوانی کوشتنی هاوسەرەکەی بە ناوی ژیلا کەریمی لە شاری پاوە دەستبەسەر و دواتر سزای سێدارەی بەسەر دا سەپا. ناوبراو  لەماوەی ٤ ساڵی ڕابردوودا لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان ڕاگیرابوو. ئەمە یەکەمین سزای سێدارەی ساڵی ٢٠١٨ زایینی لە ئێرانە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە