”هەنگاو“ ناسننامەی ٣٠ کەس لە گیراوانی ئیلام ئاشکرا دەکات
هەنگاو: لەماوەی چەندین ڕؤژی ڕابردوودا زیاتر لە ٥٠ هاوولاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای ئیلامەوە دەستبەسەر کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی دووشەممە (١١ی بەفرانبار / ١ی ژانویە)، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە درێژە دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی هاوولاتیانی کورد لە ئیلام بە بیانووی بەشداری لە خۆپێشاندان دژ بە حکوومەت، دەیان کەسی دیکەیان دەستبەسەر کردووە.
دوو کەس لەو دەستبەسەر کراوانە بە ناوەکانی ”عەلی حەقی“ و ”جەواد خەیبەر“ ڕۆژنامەنووس بوون و بە تۆمەتی ڕووماڵ کردنی ئەو خۆپێشاندانانە دەستبەسەر کراون.
هەتا ئێستا ناسننامەی ٣٠ کەس لەو دەستەبسەر کراوانە بۆ ؛هەنگاو” ئاشکرا بووە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛
١ـ لوقمان کەرەمی ٢ـ فەرهاد کەرەمی ٣ـ سلێمان عەبدی ٤ ـ جواد کەرەمی ٥ـ مزەفەر رەحمانی ٧ ـ عەباس ئەرغەند ٨ـ حافێز عەبداڵی ٩ـ ڕوحوڵڵا ئەرغەند ١٠ـ محەممەد مەعسوومی ١١- سارا جەمشیدی ١٢ـ یەزدان فەرەج زادە ١٣ـ محەمەد ئەمیری ١٤ـ سامان ئەرغەوانی ١٥ـ مزەفەر محەممەدی ١٦ـ سەلمان عەبدوڵڵاهی ١٧ـ مەحموود چەمەن گوڵ ١٨ـ عەلی زارعی ١٩ـ جبرەئیل زارعی ٢٠ـ حەیدەر لتە ٢١ـ ئەکبەر دەروێشی ٢٢ـ عارف دەروێشی ٢٣ـ مەیسەم لتە ٢٤ـ عارف فەتاحی ٢٥ـ مستەفا جاوید ٢٦ـ جەواد خەیرخوا ٢٧ـ قوباد داڕسی ٢٨ـ مێهدی باوێر ٢٩ـ عەلی حەقی ٣٠ـ جەواد خەیبەر