سنە / بەندکراوێک پاش دوو مانگ ئازاد کرا

١٦ بەفرانبار ٢٧١٧، ٠١:٠١

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد کە پاش بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان دەستبەسەر کرابوو، ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ”نەعیم محەمەد پوور“ خەڵکی ئاوایی ”تەنگیسەر“ سەر بە شاری سنە دوای ٥٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران ئازاد کرا.

ناوبراو ڕۆژی شەممە (٤ی سەرماوەز/ ٢٥ی نۆڤەمبر) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لەشاری سنەوە دەستبەسەر کرابوو.

ناوبراو لەم دواییانەدا بە هۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو و لەو کاتەشدا پێی بەسترابووە قەرەوێلەی نەخۆشخانەکەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە