نەووسوود/ هاووڵاتییەکی کورد دەستبەسەر کرا

١٧ بەفرانبار ٢٧١٧، ٠٢:٤١

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی نەوسوود لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی شەممە (١٤ی بەفرانبار / ٤ی ژانویە)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پاوە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵ هاووڵاتییەکی کورد لە شاری نەوسوود و دەستبەسەریان کردووە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری پاوە ناسننامەی ئەو هاووڵاتییە کوردەی ”ماکوان حەسەنی“ تەمەن ٣٢ ساڵ ڕاگەیاندووە.

بە پێی سەرچاوەیەکی جێگای متمانە، ئەو هاووڵاتییە کوردە کە دوکاندارە، بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

دوای سێ ڕۆژ و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ماکوان، هێشتا چارەنووسی نادیارە و نازانرێ لە کوێ ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە