سەقز / لانیکەم ١٠ کەس دەستبەسەر کراون

١٧ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٦:١١

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم ١٠ هاووڵاتیی کوردیان لەشاری سەقز دەستبەسەر کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕؤژی چوارشەممە (١٣ی بەفرانبار / ٣ی ژانویە)، لە مەیدانی هەڵۆی شاری سەقز ٤ کەسیان دەستبەسەر کردووە.

هەتا ئێستا ناسننامەی ٣ کەس لەو دەسبەسەر کراوانە بە ناوەکانی ١ـ پژمان سوار، ٢ـ فەزیلەت مستەفایی ٣ـ جاوید دەباغی بۆ ”هەنگاو“ ئاشکرا بووە.

لەلایەکی دیکەوە، شەوی هەینی (١٥ی بەفرانبار / ٥ی ژانویە) هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە بەرانبەر نەخۆشخانەی “خومەینی” شاری سەقز ٦ لاوی کوردیان دوای کوتان و لێدان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستوەتەوە.

ناسننامەی ئەو ٦ کەسە هەتا ئێستا بۆ “هەنگاو” ئاشکرا نەبووە، بەڵام بە وتەی شایەتحاڵان، یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکان بە هۆی لێدانی هێزە ئەمنییەکانەوە لەهۆش چووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە