سەقز/ ڕۆژنامەنووسێکی کورد بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا

١٧ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٨:٢٧

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە دوایی گوشار خستنەسەر چالاکان وخوێندکارانی کورد چالاکێکی میدیای دیکەیان لە شاری سەقز بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێکرد.

بەپیی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی چوارشەممە (١٣ بەفرانبار/ ٣ ژانویە) ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز ڕۆژنامەنووسیکی بە ناوی “دارا موستەوفی” و لێپێچینەوەی لێکراوە.

بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دارا موستەوفی بە تاوانی بڵاوکردنەوەی بابەتی ڕخنەگرانە لە بارەی بابەتی پەیوەندیدار بەکوردستان لە فەیسبوکی خۆی، بانگهێشت و چەندین کاتژمێر لێپێچینەوەی لێ کراوە.

دارا خوێندکاری کۆمەڵناسی زانکۆی ڕەشت لە باکووری ئێرانە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، دەیان خوێندکار و چالاکی میدیای کورد لە لایەن هێزەئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە