پیرانشار/ بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردییەکان پێاویکی ٥٠ ساڵە دەستبەسەر کرا

١٨ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٣:٢٣

هەنگاو:هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری پیرانشار، پیاوێکی تەمەن ٥٠ ساڵیان دەستبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیاریان گواستوەتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی پێنجشەممە (١٤ی بەفرانبار/٤ ژانویە) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دو هاوڵاتی کوردیان بە تاوانی هاوکاری لە گەڵ حیزبە کوردیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیارن گواستەوە.

ناسنامەی یەکێک لە دەستبەسەر کراوان بۆ “هەنگاو” ڕوون بوەتەوە.

ئەم دەستبەسەر کراوە ناوی ”موحەممەد ئیبراهیمی ”خەڵکی کۆنەلاجانی سەربە شاری پیرانشارە.

ئەم دوو هاووڵاتیە دوایی تێکهەڵچوونەکانی ڕۆژی چوارشەممە هێزی پێشەرگەی شاری سەربە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و سپای پاسداران لە ئاوایی زێویەی سەربە شاری پیرانشار دەستبەسەر کران.

دوایی ئەم تێکهەڵچوونانە ٣ ئەندامی ئیتلاعات و ٣ ئەندامی سپای پاسداران کوژران و هەروەها ٤ ئەندامی دیکەیش بریندار کران.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە