کوژران و برینداربوونی دوو کاسبکاری سەقزی لە هەمەدان

١٨ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٣:٣١

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران لە شاری هەمەدان دوو کاسبکاری کوردیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لەئاکامدا کاسبکارێکیان گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مڕۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی دووشەممە (١١ی بەفرانبار/ ١ی ژانویە)، هێـزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران لە شاری هەمەدان ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کوردیان داوەتە بەر گوللە و لەئاکامدا شۆڤێری ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی ”سیروان پەسەندی“ دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەو دەستڕێژەدا کاسبکارێکی دیکە بە ناوی ”ڕزگار“ بە سەختی پێکراوە و ئێستا لە کۆمادایە.

سیروان پەسەندی خێزاندار و باوکی دوو منداڵی کەم تەمەن بووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“. لەماوەی ساڵی ٢٠١٧ زایینیدا سەرجەم ٢٢٦ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون و یان بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە