ئاشکرا بوونی ناوی ١٥ کەس لە گیراوانی کرماشان

١٨ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٧:٢١

هەنگاو: دوای تێپەربوونی ١٠ ڕۆژ لە خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییانەی کرماشان، ناسنامەی ١٥ دەستبەسەرکراو بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”،  لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ٦٣ هاووڵاتی کورد لە کرماشان لایەن هێزە ئەمنیەکانی حکومەتی ئێران دەسبەسەر کراون.

تائێستا ناسنامەی ١٥ هاووڵاتی دەستبەسەر کراو، بۆ “هەنگاو” ئاشکرا بووە کە خوارەوە ئاماهەی پێ دەکەین.

١ـ نەستەرن عەکاشە ٢ـ وەلی ئەمیری ٣ـ عەبدولجەبار خالیدی ٤ـ فەرامەرز ئومیدی ٥ـ ئەشرەف ئەکبەرزادە ٦ـ وەحید موزەفەری ٧ـ یاسر حەبیبی ٨ـ ئەرژەنگ زەرگوش ٩ـ غوڵام عەلی موسەور ١٠ـ ئازاد تەقی زادە ١١ـ حەمزە رەهنەما ١٢ـ شەمسە دین کاکەیی ١٣ـ لوقمان وەیسی ١٤ـ نەبی تەردەست ١٥ لوقمان ئەمیری

لوقمان وەیستی خەڵکی سەلاسی باوەجانی و بە دانانی بارمتەی ٤٠ ملوێن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە و نەبی تەردەستیش خەڵکی ئیلام و ئێستا لە بەندیخانەی دیزڵ ئاوا ڕاگیراوە.

لە چارەنووسی هاوڵاتیەکانی دیکەی دەستبەسەر کراو هیچ زانیاریەک لەبەر دەست نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە