جوانڕۆ/ لاوێکی کورد دەستبەسەر کرا

١٩ بەفرانبار ٢٧١٧، ٠٠:٤٧

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد کە جوانڕۆ پاش حەوتووەیەک دەستبەسەر کران ، ڕوانەی کرماشان کراوە.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بەڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی جوانڕۆ  ڕۆژی چوارشەممە (١٣ی بەفرانبار / ٣ی ژانویە)، هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی ”ئاکۆ یاری“ دەستبەسەر کردووە.

ئاکۆ یاری دوای یەک حەفتە بۆ ئیتلاعاتی سوپای نەبی ئەکرەمی کرماشان گوازراوەتەوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە پێشتریش بە تۆمەتی ”پڕوپاگەندە دژ بە حکوومەت“ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە