دەستبەسەر کرانی لانیکەم۳٠ هاووڵاتیی کورد لە ئیسلا ئاوای کرماشان
١٩ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٥:٠٧
هەنگاو: لە درێژەی رەوتی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد لە کوردستان، هێزە ئەمنیەکانی ئێران لە یەکێک لە شارەکانی کرماشان دەیان لاوی کوردیان دەستبەسەر کرد.
بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، رۆژی دووشەممە (۱۸ی بەرفرانبار/ ۸ی ژانویە) هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری ئیسلام ئابادی کرماشان لانیکەم ۳٠ لاوی کوردیان دەستبەسەر کرد.
هەواڵنێری هەنگاو لە ئیسلام ئاباد، ناسناوی دوو کەس لەو گیراوانەی "مەسعوود عەزیزی" و ئەسعەد عەزیزی" راگەیاندووە و هەتا ئێستا ناسننامەی باقی دەستبەسەر کراوەکان بۆ “هەنگاو” ئاشکرا نەبووە.
ئەو کەسانە کە بە تۆمەتی بەشداری کردن لە خۆپیشاندانە ناڕەزایەتییەکان دەستبەسەر کراون، هەتا ئێستا هیچ هەواڵێک لە چارەنووس و شوێنی راگیرانیان نازانرێت.