ڕێگیری ئیتلاعاتی سنە لە چاوپێکەوتنی دوو برای دەستبەسەر کراو لەگەڵ بنەماڵەکەیان

١٩ بەفرانبار ٢٧١٧، ٢٢:١٥

هەنگاو: ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕێگری لە چاوپیکەوتنی بنەماڵەیەک لەگەڵ دوو کورە بەندکراوەکەیان دەکات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بنەماڵەی دو برای دەستبەسەرکراو خەڵکی تەوریوەر بە ناوەکانی “ئارام و بێهنام عەلیڕەزایی” چەند جار بۆ دیداری کوڕکانیان چوونەتە شاری سنە بەڵام ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە ئیزنی بینی کوڕەکانیان نەداوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری “هەنگاو” ڕاگەیاندووە لە دواهەمین جاری هەوڵی بینین ئەم دوو برایە لە لایەن بنەمالەکەیانەوە، ئیدارەی ئیتلاعات بە باوکیانی وتووە کە دەبێ بۆ بینی کوڕەکانی نامەی دادگا بێنیت.

ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند سەڕەڕایی بردنیننامەی دادگا، ئیدارەی ئیتلاعات پێیانی وتووە کە پێویست بە بینی ئەوان ناکات، چوبکە سبەی کوڕەکانی ئازاد دەکرێن.

ئارام و بێهنام ڕێکەوتی  ٢٢ سەرماوەز لەلایەن هێزەئەمنیەکانی ئێران لە ئاوایی تەوریوەری سەربە شاری سنە دەستبەسەر کراون و دوای نزیک بە یەک مانگ ئێستاشی لەگەڵدا بێت ئیزنی بینینی بنەماڵەیان پێ نەدراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە