مەریوان / ئەندامێکی ئەنجومەنی سەوزی چیا دەستبەسەر کرا

٢٠ بەفرانبار ٢٧١٧، ٠١:٤٦

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هیزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنیکی نادیار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە (١٩ی بەفرانبار / ٩ی ژانویە)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری مەریوان هیرشیان کردووەتە سەر شوێنی کاری ”ئیدریس شەریفی“ و دەستبەسەریان کردووە.

ئیدریس شەریفی یەکێک لە چالاکانی مەدەنی شاری مەریوان و ئەندامی ”ئەنجومەنی سەوزی چیا“ ی ئەو شارەیە کە هەتا ئیستا هۆکاری دەستبەسەرکرانی نەزانراوە.

ئەو چالاکە مەدەنییە دوای دەستبەسەر کران ڕوانەی شوێنێکی نادیار کراوە و هیچ زانایرییەک لە سەر چارەنووسی لە بەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە