ڕامین حوسێن پەناهی گوێزرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە

٢٠ بەفرانبار ٢٧١٧، ٠٢:٣٦

هەنگاو: ڕامین حوسێن پەناهی، بەندکراوی سیاسیی کورد پاش دووسەد ڕۆژ ڕاگیران لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و سوپای سنە، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوێزرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕامین حوسێن پەناهی بەندکراوی سیاسیی کورد پاش نزیکەی ٧ مانگ، ڕۆژی سێشەممە (١٩ی بەفرانبار / ٩ی ژانویە) بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوێزراوەتەوە. ناوبراو پێشتر موە چەندین ڕۆژ لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە مانی لە خواردن گرتبوو.

ڕامین حوسێن پەناهی ڕیکەوتیی ١ی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن هیزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر  و لەوکاتەوە هەتا ئێستا لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و سنە ڕاگیرابوو.

دەوترێت کە پەروەندەی ئەو چالاکە سیاسییە دروەتە لقی یەکی دادگای شۆرشی سنە و بە وتەی بنەمالەکەی سوپای پاسداران سوپای پاسداران داوای کردووە کە حوکمی سێدارەی بەسەردا بسەپێندریت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە