تاران / هاووڵاتییەکی دیکەی کورد دەستبەسەر کرا

٢٠ بەفرانبار ٢٧١٧، ٠٣:٢٣

هەنگاو: هاوولاتییەکی کورد لە تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی ”هەنگاو“، ڕۆژی چوارشەمەی هەفتەی ڕابردوو (١٣ی بەفرانبار / ٣ی ژانویە)، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە گەڕەکی ڕازیاوای شاریار سەر بە تاران لاوێکی کوردیان دەستبەسەر کردووە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ ناسننامەی ئەو لاوە کوردەی ”میلاد مورادی“ تەمەن ١٩ ساڵ و کوڕی تۆفیق ڕاگەیاندووە کە خەڵکی گوندی ”کۆڵیژ“ سەر بە شاری سەوڵاوایە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو لاوە تەمەن ١٩ ساڵە بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییانەی تاران و نووسینی دروشم لە سەر دیوارەکانی شاریار دەستبەسەر کراوە.

پش حەوتوویەک لە دەستبەسەرکرانی میلاد، چارەنووسی ناوبراو ناڕوونەوە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ڕۆڵەکەیان بێ ئاکام ماوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە