بۆکان / ژنێکی ١٩ ساڵە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

٢٠ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٢:٤٣

هەنگاو: ژنێکی لاو لە یەکێک لە گوندەکانی شاری بۆکان ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا و پاش ٢٤ کاتژمێر گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، ژنێکی تەمەن ١٩ ساڵی خەڵی گوندی ”ئۆچ تەپە“ی شاری بۆکان کە ڕۆژی دووشەممە ١٨ی بەفرانبار، ئاگری لەجەستەی خۆی بەردابوو گیانی لە دەست دا.

ئەو ژنە لاوە کە ناسننامەکەی ” ئەلف . شین“ ڕاگەێندراوە، ڕۆژی سێشەممە (١٩ی بەفرانبار / ٩ی ژانویە) لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەانی شاری تەورێز و بە هۆی زۆر بوونی ڕێژەی سووتانەکەیەوە گیانی لە دەست داوە.

هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هۆ یان هۆکارەکانی خۆکوشتنی ئەو ژژنە تەمەن ١٩ ساڵەیە بۆ “هەنگاو” ڕووون نەبووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە