لێدان و کوتانی بەندکراوێکی سیاسی کورد لە بەندیخانەی بیرجەند

٢٠ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٦:٥٧

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری بیرجەندی پارێزگای خوراسانی باشوور ڕاگیراوە، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن دادوەری چاوەدێرەوە بێ رێزی پێکراوە و کەوتووەتە بەر لێدان و کوتانی ئەو بەرپرسە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، محەمەد ئەمین عەبدووڵڵاهی، بەندکراوی سیاسی کورد لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن دادوەری چاوەدێری بەندیخانە لە پێش چاو باقی بەندکراوانی دیکە بێ ڕێزی پێکراوە و کەوتووەتە بەر لێدان و کوتانی ناوبراو.

ئەو بەندکراوە کورە دوای ئەوەی داوای ئیزنی سەردانی ماڵی خۆیانی کردبوو لەلایەن ئەو بەرپرسەی بەندیخانەوە بەو شێوەیە هەڵسووکەوتی لەگەڵ کرابوو.

محەممەد ئەمین عەبدوڵڵاهی خەڵکی بۆکان، ساڵی ١٩٨٤ کاتێک تەنیا ١٧ ساڵ تەمەنی هەبوو لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەشاری بۆکان دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئەو وڵاتە بە تۆمەتی “دژایەتی خدا” حوکمی ١٨ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

ئەو بەندکراوە کوردە ئێستا سێزدە ساڵە لە بەندیخانەیە و ماوەی حوکمەکەی لە بەندیخانەی بیرجەند تێپەڕ دەکات.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە