کرماشان / ٤ کەسی دیکە دەستبەسەر کران

٢٠ بەفرانبار ٢٧١٧، ٢٣:٠٥

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لەشاری کرماشان چوار هاووڵاتیی دیکەیان بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییەی ئە وشارە دەستبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی چوارشەممە (٢٠ی بەفرانبار/ ١٠ی ژانویە) هێزەکانی سوپای پاسداران هیرشیان کردووەتە سەر ماڵی چەند هاووڵایی کورد لە کرماشان و چوار کەسیان دەستبەسەر کردووە.

هەواڵنێری “هەنگاو” لەشاری کرماشان ناسننامەی یەکێک لە دەستبەسەر کراوەکانی “پوریا ئەمجەدیان” تەمەن ٢٢ ساڵ ڕاگەیاندووە.

هەتا ئیستا ناسننامەی سێ دەستبەسەر کراوی دیکە بۆ “هەنگاو” ڕوون نەبووەتەوە و هیچ زانیارییەک لە شوینی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە