کاسبکارێکی خەڵکی بانە بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆوە گیانی لە دەست دا

٢١ بەفرانبار ٢٧١٧، ٠٠:٠٨

هەنگاو: کاسبکارێکی خەڵکی بانە بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ و لە پارێزگای زەنجان گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ”هەنگاو“، ڕۆژی سێشەممە (١٩ی بەفرانبار / ٩ی ژانویە)، کاسبکارێکی خەڵکی بانە لە جاددەکانی پارێزگای زەنجان بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ ناسننامەی ئەو کاسبکارە کوردەی ”مێهدی جەعفەری“ ڕاگەیاندووە.

مێهدی جەعفەری خەڵکی گوندی ”ساوان“ سەر بە شاری بانە بووە کە لەکاتی بردنی شت و مەک بۆ تاران تووشێ ڕووداوی هاتووچۆ بووە و لەئاکامدا گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە