دوو هاووڵاتیی کورد لە سەڵماس دەستبەسەر کران

٢١ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٢:٥١

هەنگاو: دوو هاوڵاتی کورد لە شاری سەڵماسی سەربە پارێزگای ئورمیە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر کران.

بەپێی هەواڵێک کە لە (ناوەندی دێمۆکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان) بڵاوی کراوەتەوە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دوو هاووڵاتی خەڵکی  شاری سەڵماس لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر و لێکۆڵینەوەیان لێ کراوە.

ناسنامەی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە “فەرەیدوون عەبدی” و “مەحکوم ئیسماعیل شەیدان” ڕاگەیەندراوە.

ئەم دوو هاووڵاتییە بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران دەستبەسەر کراون.

بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان ئەم هاووڵاتیانە لە ژێر فشارێکی زۆری ئیدارەی ئیتلاعاتدان بۆ ئەوەیکە دان بەو تاوانە کە خراوەتە پاڵیان بنێن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە